ئێران بۆردوومانی دۆڵی ڕۆستی كرد

ئێران بە درۆن هێرشیكردە سەر بەرزاییەكانی دۆڵی ڕۆست و ناحیەی سمێلان، كە هێزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی لێیە.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كە هێزێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە ناوچەكە جێگیربوون، بڵاویانكردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بە درۆن و تۆپخانە هێرشیان كردووەتە سەر بەرزاییەكانی دۆڵی ڕۆست و ناحیەی سمێلان لە دەڤەری باڵەكایەتی.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشان دووپاتیدەكاتەوە، دەوروبەری بارەگاكانیان بۆردوومان كراوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە.

ستادی نیزامیی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، دەڵێت، “لە درێژەی تۆپباران و دەستدرێژییەکانی سوپای پاسداران بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 8:50 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ بنکە و شوێنی نیشتەجێبوونی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە دۆڵی ڕۆست کرانە ئامانجی تۆپبارانی سوپای پاسداران، کە تا کاتژمێر 9:15 بەردەوام بوو”.

کۆمەڵە ئاشكراشیكردووە، “هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنەکە، دوو درۆنی سوپای پاسداران کە هاتبوونە سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، پاش تەقە و کاردانەوەی هاوڕێیانی پێشمەرگە، دوورخرانەوە”.

دڵنیاییشی داوە لەوەی سەرجەم پێشمەرگەكانی كۆمەڵە سەلامەتن.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ڤیدیۆی پێشمەرگەیەكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، لەكاتی تەقەكردنە لە درۆنەكانی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share