حکومەتی کاتیی سوریا بڕیاریدا بە دانانی “ئەنەس خەتابی” بۆ پۆستی سەرۆکی هەواڵگری گشتیی سوریا، لە کاتێکدا ناوبراو یەکێکە لە داواکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتیی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی کاتیی سوریا لە چوارچێوەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکانی دەوڵەت بڕیاریدا بە دانانی “ئەنەس خەتابی” بۆ پۆستی سەرۆکی هەوڵگری گشتی سوریا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەنەس خەتابی کە ناسراوە بە ئەحمەد حدود، بەهۆی هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدەوە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە و لەلیستی تیرۆردایە.