فەرهاد شامی: بەنداوی تشرین لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدەدایە

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، بەنداوی تشرین لە ژێر كۆنترۆڵی هەسەدەدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرهاد شامی، وتەبێژ هێزەكانی سوریای دیموكرات رەتیكردەوە چەكدارە نزیكەكانی توركیا بەنداوی تشرینیان كۆنترۆڵكردبێت و رایگەیاند، بەنداوی تشرین و سەرجەم شار و گوندی ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی دیموكرات (هەسەدە)ـدایە.

وتیشی، لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا، سوپای توركیا و چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە چەندین هێرشیانكردووەتە سەر بەنداوی تشرین و هەوڵی كۆنترۆڵكردنیان داوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە شكست بە هێرشەكانیان هێنراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم ناوچانە بەتەواوی لەژێر كۆنترۆڵی تەوای هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە و پارێزگاری لێدەكات كە لەلایەن سوپای توركیاوە ژمارەیەكی زۆر هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەری.

بابەتی پێشتر

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

بابەتی دواتر

داواکراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە سەرۆکی نوێی هەواڵگری گشتی سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share