دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت و بۆ رۆژی شەممەش بەردەوامی دەبێت.
ئاشکراشیکرد، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تەم دروست دەبێت، بۆ رۆژی دووشەممە کەش تا رادەیەک جێگیربوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما.