بانكی نێودەوڵەتی: كۆرۆنا 150 ملیۆن كەس نەدار دەكات

بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت، “ڕەنگە كۆرۆنا لە كۆتایی ساڵی 2021دا 150 ملیۆن كەس ڕوبەڕووی هەژارییەكی دژوار “نەداری” بكاتەوە.”

لە ڕاپۆرتی خۆیدا كە دوو ساڵ جارێك سەبارەت بە هەژاری و گەشەسەندن بڵاویدەكاتەوە، بانكی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، “ئەمساڵ لەنێوان 88 ملیۆن بۆ 115 كەسی تر دەكەونە چنگی نەدارییەوە، واتە هەر كەسێك ڕۆژانە كەمتر لە 1.90 دۆلاری دەستدەكەوێت.”
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بانكی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردوون، ئەمساڵ زیاتر لە 9%ی دانیشتووانی جیهان لە هەژارییەكی دژواردا ژیان دەگوزەرێنن و ئەوەش هەمان ڕێژەی ساڵی 2017ـیە كە بە درێژایی 20 ساڵی پێش خۆی، ڕێژەی هێند بەرزی هەژاری و نەداری تۆمارنەكرابوو.
بانكی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەكەیدا زیانە ئابورییەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنای ئاشكراكردووە و دەڵێت، “پێدەچێت تا كۆتایی ساڵی 2021 كۆرۆنا 150 ملیۆن كەس ڕوبەڕووی هەژارییەكی دژوار تا ڕادەی نەداری بكاتەوە.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: رۆژانی جەژن نزیکەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “بۆ رۆژانی جەژن نزیکەی 50  هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە”. هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share