جێگرى سهرۆك وهزیران رایدهگهیهنێت، ئەزموونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیریی پێمان دەڵێت چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان.
قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆك وهزیرانى ههرێم له پهیامێكدا رایگهیاند، جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
دهشڵێت، لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق.
قوباد تاڵهبانى دووپاتیشیدهكاتهوه، ئەزمونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیری ناوچەکە پێمان دەڵێت ئاسایش و سەقامگیری و چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان.