وەزارەتی تەندروستیی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان کاراکرد.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، داوا لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2023-2024 دەکەین، ئێستا دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنیی دامەزراندن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی پڕبکەنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش پەسەندکردنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بەگوێرەی پێویستی بڕیار لەسەر دامەزراندنیان دەدرێت.
دەرچووان دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕبکنەوە:
https://soft.moh.gov.iq/2025/kurdistan_g_2025_122025ty/login