کۆمپانیای تێسلا 700 هەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەکانی جیهاندا کشاندەوە

بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکییەوە، کۆمپانیای تێسلا 700 هەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەکانی جیهاندا کشاندەوە، کە بەشێکیان مۆدێلی نوێ بوون.

ماڵپەڕە جیهانییەکان ئاماژەیان بەوداوە، دوای ئەوەی هەست بە بوونی کێشەی تەکنیکیی دەکرێت لە سیستەمی لایتی ئۆتۆمبێلەکانیدا، کۆمپانیای تێسلا 700 هەزار ئۆتۆمبێلی لە بازارەکانی جیهاندا کشاندەوە، کە نوێترینییان مۆدێڵی ساڵی 2025 بوو.

هاوکات، شارەزایانی بواری میکانیک ئاماژەیان بەوەداوە، کێشە تەکنیکییەکە ئاسایی نییە و ئەگەر چارەسەرنەکرێت ئەوا تایەی ئۆتۆمبێلەکان دەئاوسێنێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی بۆسەر شۆفێرەکەی و ڕوداوی هاتووچۆی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی ئامارەکان، تەنها لە ساڵی 2024 نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لەبازاڕەکانی  جیهاندا گەڕێندراونەتەوە بەهۆی هەبوونی کێشەی میکانیکی و وایەرمەنی تیایاندا، کە ئەمەش رێژەیەکی دیارە و هاوڵاتییان و بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی خستووەتە ناو بازنەی دوودڵییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە داڕشتنەوەی سیاسەتێكی نیشتمانیی تۆكمەیە بۆ بەرەوپێشچوونی كەرتی وزە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ جۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە نەیتوانی بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات.…
Total
0
Share