رۆژنامەی تەلەگراف ئاشکرایدەکات، ئێستا، داعـ.ـش بۆ راکێشانی جیهادییە بەریتانییەکان بۆ ناو ریزەکانی، زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، دەزگا هەواڵگرییە بەریتانییەکانی MI5 و MI6 لە ماوەکانی پێشوو، بە وردی چاودێری هەوڵ و میکانیزمە جیاوازەکانی داعـ.ـشیان کردووە بۆ کۆکردنەوەی جیهادییە بەریتانییەکان، سەرنجدراوە کە داعـ.ـش زیرەکیی دەستکرد وەک ئامڕازێک بۆ پروپاگەندە بەکاردەهێنێت، تاوەکو هەمووان بەوە بترسێنێت کە رێکخراوەکانی دەوڵـ.ـەتی ئیسلامی و قاعـ.ـیدە، جارێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا سەرهەڵدەدەنەوە.
سێر کێن مەککاڵوم، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەریتانی-MI5، لە راپۆرتی ساڵانەی هەڕەشەکان بۆ سەر بەریتانیا، رایگەیاند، “گروپە تیرۆرسـ.ـتییەکان، بەردەوام لە هەوڵدان کە بەربەستەکان بشکێنن و دزە بکەنە ناو ئەوروپا و بەریتانیاوە”.
وتیشی، “رێکخراوی قاعـ.ـیدە و داعـ.ـش، جارێکی دیکە و بە شێوازی نوێ، هەوڵدەدەن ئەگەر لاوازییەکمان هەبێت بیقۆزنەوە و جێگەپێی خۆیان قایمبکەن، هەروەها تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنن، تاوەکو باشتر پەیوەستی تۆڕەکۆمەڵایەتییە دیارەکان ببن و چالاکییەکانیان بۆ ژمارەیەکی زیاتری خەڵک بڵاوبکەنەوە”.
باسی لەوەشکرد، بەوهۆیەوە، ئێستا داعـش پلانێکی وردی داناوە کە لە رێگەی ئەو چالاکییەوە، چەکدارەکانی بەرەو سـ.ـوریا ببات و لەوێ شانەکانی رێکخراوەکەی ببوژێنێتەوە.