ئەمڕۆ دواڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10یە

ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچەی مانگی 10 وەردەگرن و کۆتایی بە پرۆسەکە دێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی (رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، مووچە وەردەگرن.

هەر بەپێی لیستەکە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، لەگەڵ پێشمەرگە (دیوان، لیواکان) یەکەی 70 و 80، مووچەکانیان وەردەگرن.

هەروەها هەر ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی (بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن) دابەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

ساسان عەونی: دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە

بابەتی دواتر

سەدان کەس بە تۆمەتی هاوسەرگیریی منداڵان لە هیندستان دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share