بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، مووچەی مانگی 11ی ئەمساڵی مووچەخۆران هیچ گرفتێكی نییە و دەنێردرێت و نافەوتێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بڕیارە سبەی تیمێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی مووچە سەردانی بەغداد دەكەن و گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تایبەت بە مووچە پێویستە هەرێم و بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بن بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.