لەنوێترین هەنگاویدا بۆ هاوکاریکردنی وڵاتەکە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بە بەبڕی 571 ملیۆن دۆلار هاوکاری کەرتی سەربازی تایوان بکات، وەک ئامادەکارییەک هەڕەشەکانی چین.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی 571 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی هاوکاریکردنی کەرتی سەربازی وڵاتی تایوان.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئامادەیی دەربڕیوە بە بەهای 265 ملیۆن دۆلار چەکی قورس و مامناوەند بە وڵاتەکە بفرۆشێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، وڵاتی تایوان چەندین جار روبەڕووی هەڕەشەو مەترسی وڵاتی چین بووەتەوە و گرژییەکانی هەردوو وڵات تادێت زیاتردەبن.