راوێژكاری سودانی: دەمانەوێت داهاتی نانەوتی بۆ 20% بەرزبكەینەوە

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی نانەوتی گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە بە بەشداری لە ماددەكانی بوجەدا و بەرنامەی حكومەتیش زیادكردنیەتی بۆ 20%.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوو ئاراستە هەیە لەبارەی بەرزبوونەوەی داهاتی نانەوتی كە گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە بە بەشداری لە ماددەكانی بوجەدا، یەكەمیان بەرزكردنەوەی ئاستی گەشەیە لە بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی بۆ ئەوەی ساڵانە بگاتە 6%.

باسی لەوەشكرد، ئەوەش بە بازدان دادەنرێت لە گەشەی چالاکییە ئابورییەكانی دەرەوەی كەرتی نەوت، كە خۆی دەبینێتەوە لە كەرتەكانی گواستنەوە، تەكنەلۆجیای پەیوەندیی ژمارەیی، نیشتەجێبوون، ژێرخانی ئابوری، كشتوكاڵی و پیشەسازی.

دووەمیش خۆی لەو گەشەیەدا دەبینێتەوە كە لە سەرچاوەكانی بودجەی گشتی لە دەرەوەی ماددەی نەوت هەیە، بەهۆی رێكخستن لە بوارەكانی باج و گومرگ، پاش هێنانەكایەی پرۆسەی ژمارەیی رێكخراو و فراوانكردنی بوارە پشتگوێخراوەكانی باج، مەزهەر محەمەد وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، ئەو پێشكەوتنەی هاتووەتەدی گونجاوە لەگەڵ بەرنامەی حكومی لە بەرزكردنی پشكی داهاتی نانەوتی بە تێپەڕبوونی كات و هاوكات لەگەڵ ئەنجامدانی چاكسازیی ئابوری بۆ ئەوەی بكرێتە 20% لەجیاتی كەمتر لە 10%.

پێشتریش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە 14% لەكاتێكدا پێشتر 7% بوو.

وتیشی، “رێژەی بێكاری كەمبووەتەوە لە 16.5 بۆ 14.4، هەروەها رێژەی هەژاری لە 23% بۆ 17% دابەزیووە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share