رێباز حەملان: بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە تەکنیکییەکانی مووچە کۆتاییان پێبێت

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوون و بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکانی مووچە کۆتایی پێبێت.

رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15 وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.

باسی لەوەشکردووە، تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ وردبینی کرایەوە و رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردبوو لەسەر لیستی مووچە و بودجەی بەکاربردن و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوە و ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەمووی دیاری کراوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە تەکنیکییەکانی مووچە کۆتاییان پێبێت و چارەسەر ببن.

بابەتی پێشتر

عەلی رەئوف: 180 رۆژە مامۆستایانی گرێبەست تەنها 400 هەزار دیناریان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای شارەکانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share