هاوڵاتییان لەبارەی بەشەئاردەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوو دەیەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا هاوشێوەی ناوچەكانی عێراق دابەشدەكرێت.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نۆیەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەیەم بەشەئارد هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بكرێت.

وتیشی، “لە عێراق بۆ ئەمساڵ 10 بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت و لە هەرێمی كوردستانیش بە هەمانشێوەیە و ساڵی رابردوو نۆ بەشەئارد دابەشكراوە”.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share