كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، مووچەی مانگی 11 گرفتی نییە، بڕی 631 ملیار دینار نێردراوە و مناقلەش كراوە كە بڕەكەی 430 ملیار دینارە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت بەر لە سەری ساڵ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران دەكرێت و مووچەی مانگی 10 گرفتی نییە و دەستكراوە بە دابەشكردنی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ مووچەی مانگی 12 حكومەتی عێراق داوای چەند زانیارییەكی كردووە و دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ هیچ گرفتێكی نییە و نافەوتێت.

بابەتی پێشتر

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد لێدەدرێت

بابەتی دواتر

وردەكاریی رووداوەكەی قەزای ئاكرێ بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share