وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی هەرێم دوا بڕیاریدا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبووەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەفدەكە كاردەكەن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە كارەكان بەسەركەوتوویی تەواو بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم پێشوازیكرد لە وەفدێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی عێراق كە ماوەی دوو رۆژە بەسەردانێكی رەسمی لە هەرێمی كوردستانن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی پشتیوانیی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستنی كارەكانیان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، “لەپێناو چارەسەركردنی سەرجەم كێشە تەكنیكییەكانی تایبەت بە مووچە و جێبەجێكردنی داواكارییە نوێیەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر رێكخستنەوەی راپۆرتەكانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتیی گشتی ژمێركاری و گەنجینەكان و سەرجەم یەكە ژمێریاریەكان ڕاسپێردراون لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا سەرجەم كارەكان تەواوبكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمی تەكنیكيی وەزارەتی دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانییەكانی وەزیری داراییان كرد و رایانگەیاند، وەك یەك تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی كاردەكەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاریكراوە كارەكان بەسەركەوتوویی تەواوبكەن.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی سویسرا دانینا بە جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پشووەكانی سەری ساڵ بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share