بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی سلێمانی، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، حاجی ئۆمەران ساردترین و گەرمییان گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمییان دەبێت بە 17 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 5 پلەی سیلیزی.