تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ رویدا و بەرپرسێکی باڵا بەهۆیەوە کوژرا

تەقینەوەیەک لە شاری مۆسکۆی پایتەختی روسیا رویدا و بەهۆیەوە ئیگۆر کریلۆڤ بەرپرسی چەکی بایۆلۆژی و ئەتۆمی سوپای روسیا کوژرا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەک لە شاری مۆسکۆی پایتەختی روسیادا رویدا و بەهۆیەوە ئیگۆر کریلۆڤ بەرپرسی چەکی بایۆلۆژی و ئەتۆمی سوپای روسیا کوژرا.

ئاماژەیان بەوەشدا، تەقینەوەکە لەنزیک شوێنی نیشتەجێبونی ناوبراو رویداوە و کەسێکی دیکەش کە هاوکاری بووە لەگەڵیدا کوژراوە.

ئیگۆر کریلۆڤ، پلەی ژەنەڕاڵی لە زانستی سەربازیدا هەبووە، بەیەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی سوپای روسیا و کەسی نزیک لە ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا دادەنرا، لە جەنگی روسیا و ئۆکرانیاشدا رۆڵێکی سەرەکی لە پلاندان و هێرشەکاندا بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share