جێرمی كۆربن: کورد یەکێکە لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان

پەرلەمانتارێکی دیاری بەریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، یەکێکە لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان.

جێرمی كۆربن، پەرلەمانتاری بەریتانیا، نامەیەكی رەسمیی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق کە بە “هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا” ئەنجامدەدرێن، مەترسیی هەڵگیرسانەوەی جەنگی ناوخۆیی و چەوساندنەوەی کوردەکانی لە سوریا لێدەکرێت.

نووسیویشیەتی، کورد یەکێکە لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نین و بۆ ماوەیەکی درێژ لە مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیان بێبەش کراون.

ئەو پەرلەمانتارە داوادەکات، پشتیوانیی دانوستانی گشتگیر لە نێوان حکومەتی سوریا و نوێنەرانی گەلی کورد بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بکرێت، بەجۆرێک نەتەوەی کورد پارێزراوبێت و رێگری بکرێت لە کۆچی زۆرەملێ.

داواشدەکات، “بەشێوەیەکی دەستووری دان بە ناسنامە و زمانی کوردی و مافی خۆبەڕێوەبەری بنرێت و چاودێرانی نێودەوڵەتی بنێردرێنە ئەو ناوچانە، بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییان لەبارەی غاز و پاراستنی ژیانیان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی سیستمی غازەوە ئاگاداردەكاتەوە. لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری بۆ…
Total
0
Share