ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە

رۆژی 17 ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و ئاڵا هەڵدەکرێت.

لە رۆژی 17 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1945 پێشەوا قازی محەمەد و شۆڕشگێڕانی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە رێورەسمێکدا ئاڵای كوردستانیان لەسەر یەکێک لە باڵاخانەکانی شاری مەهاباد هەڵکرد و دواتریش لەسەرجەم ئەو شارو ناوچانەی كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی داگیركەردابوون ئاڵای كوردستان هەڵكرا.

دواتر و لە 19ی حوزەیرانی 2004، پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ژمارە 48 ی دەركرد کە تێیدا هاتووە “رۆژی 17 ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك بە رۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان‌ و رۆژی ئاڵای كوردستان دادەندرێت”.
ساڵانە و لەم رۆژەدا لە زۆرینەی خوێندنگا و فەرمانگە حکومی و دامەزراوە جیاوازەکان رێورەسمی جۆراوجۆر سازدەکرێت و ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێت.

بابەتی پێشتر

دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر دەنگۆی بوونی ماهر ئەسەد لە عێراق هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share