شاڵاو هیدایەت: دروستبوونی هێڵی سپیی فڕۆكە لە ئاسماندا یەكێكە لە نیشانە زۆر باشەكان بۆ وەرزی دابارین

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دروستبوونی هێڵی سپیی فڕۆكە لە ئاسماندا یەكێكە لە نیشانە زۆر باشەكان بۆ وەرزی دابارینی ئەمساڵ.

دەشڵێت، “ماوەیەكە هێڵی سپیی فڕۆكە لە ئاسمانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەبینرێت بە شێوەی بازنەیی و راستەكی یان شێوەی تر ئەمە دروستدەبێت لە ئەنجامی ئەو هەڵمەی بزوێنەری فڕۆكەوە لەگەڵ هەوای سارد لە چینە بەرزەكانی هەوادا ئەو هێڵە سپییە زیاتر دروستدەبێت و دەردەكەوێت و زیاتر دەمێنێتەوە”.

باسی لەوەش كردووە، ساڵی رابردوو هێڵی فرۆكە زۆر دروستبوون و وشكەساڵی رووی نەدا و زۆر باشبوو بە گشتی ئەمساڵ هەر لەسەرەتای وەرزی دابارینەوە ئەم هێڵە سپییانە دروستدەبن ئەمەش یەكێكە لە نیشانە زۆر باشەكان چونكە لە چینە بەرزەكانی هەوادا شێی پێویست و باش هەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی…
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار داوادەكات رێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكرێت

لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆك كۆماری عێراق داوادەكات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكەوە. نووسینگەی…
Total
0
Share