بانکی ناوەندیی عێراق ئاگادارییەکی دەربارەی چەند کۆمپانییەکی ساختە بڵاوکردەوە، کە سەرقاڵی فریودانی هاوڵاتییانن.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە لەبوونی چەند کۆمپانیایەکی ساختە کە بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ خەڵکیدا دەکەن و دەڵێن مۆڵەتی بانکی ناوەندییمان هەیە.
ئاماژەیان بەوەشدا، ئەو کەسانە مامەڵەی دراوە ئەلکترۆنییەکان و بابەتی پشک و بازرگانی زێڕ و کانزاکان دەکەن، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی فەرمی بانکی ناوەندییان پێدرابێت.
وتیشی، ئەو چەند کۆمپانیایە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لقیان لە شارەکانی سلێمانی و بەغداد و موسڵ و هەوڵێر هەیە بەڵام دوورە لە راستییەوە.
هاوکات، بانکی ناوەندیی داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان بەدووربگرن لەهەموو جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا و لەئێستاشدا لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەیان و رێکاری یاساییان بەرامبەر ئەنجامدەدرێت.