هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە داهاتی ناوخۆ بخرێتەوە خزمەتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند ” پێویستە داهاتی ناوخۆ بخرێتەوە خزمەتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، بابەتی مووچە بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق یەكلاكراوەتەوە و پێویستە داهاتی ناوخۆ بخرێتەوە خزمەتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.
وتیشی،”تەوتینی مووچە ئەنجامە بۆ رێكخستنی ئەو بڕەپارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی دەكات بۆ فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكێكی دیاریكراو هەر كات وەزارەتی دارایی پارەی دا بە بانكێك دەتوانێت هەموومان ئیجباربكات لەو بانكە تەوتین بكەین”.

مووچەی فەرمانبەران بەرێکەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا یەکلاکراوەتەوە و داوا لە دەسەڵات دەکەم داهاتی ناوخۆ لەخزمەتی خەڵک و داهاتی گشتیدا.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە خۆمان لە هەر گرژییەک بپارێزین کە لەچواردەوری هەرێمەکەماندا بوونی هەیە و دەبێت کار بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share