وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، تەمویلی مووچەی مانگی 11 نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو بڕە پارەیەی کە لەتەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە ( مناقلة )ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.
جەختیشیکردەوە، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت پاشان مووچەکەی بۆ خەرجدەکرێت.