راپۆرتێك: ئەسەد 250 ملیۆن دۆلاری لە دوو ساڵدا بۆ روسیا بردووە

رژێمی ئەسەد 250 ملیۆن دۆلاری بە فڕۆكە لەماوەی ساڵانی 2018 و 2019 رەوانەی روسیا كردووە، وەك ئەوەی لە راپۆرتی رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانیدا هاتووە.

بەپێی ئەو تۆمارانەی رۆژنامەكە بەدەستی گەیشتووە، رژێمی ئەسەد كە بەدەست كەمیی دراوی بیانییەوە ناڵاندوویەتی، “دراوی نەختینەی بە نزیكەی دوو تۆن لە هەردوو جۆری 100 دۆلاری و 500 یۆرۆیی، لە رێی فڕۆكەخانەی ڤنوكۆڤۆ لە مۆسكۆی پایتەخت گواستووەتەوە، بۆ دانانی لەو بانكانەی روسیا كە لەژێر سزادا بوون”.

روونیشیكردووەتەوە، لە 13ی ئایاری 2019، فڕۆكەیەك لە مۆسكۆ نیشتووەتەوە و 10 ملیۆن دۆلاری لە جۆری 100 دۆلاری هەڵگرتووە، كە بە ناوی بانكی ناوەندیی سوریاوە رەوانەكراوە.

لە شوباتی هەمان ساڵ فڕۆكەیەك بە 20 ملیۆن یۆرۆ لە جۆری 500 یۆرۆیی رەوانەكراوە، بەپێی رۆژنامەكە.

كۆی ئەو پارانە كە بەوجۆرە و لەو ماوەیەدا گوازراونەتەوە گەیشتووەتە 250 ملیۆن دۆلار.

ئەمەش لەكاتێكدایە محەمەد بەشیر، سەرۆكی حكومەتی كاتی لەپاش گرتنەدەستی پۆستەكەی رایگەیاند، رژێمی پێشوو هیچ دراوێكی بیانی لە خەزێنەكانی دەوڵەتدا جێنەهێشتووە.

بەڕوونی قەبارەی سامانی خێزانی ئەسەد نازانرێت، بەهەمان شێوە سەروەت و سامانی ئەو كەسانەی لە سوریا كاربەدەستی باڵا بوون، بەڵام بەپێی راپۆرتێك كە ساڵی 2022 لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو بڵاوكرایەوە دەڵێت، زۆر ئەستەمە ژمارەیەكی دیاریكراو دیاریبكرێت، ئاماژەشیدا، بەپێی هەڵسەنگاندنەكان لەنێوان ملیار بۆ دوو ملیار دۆلاردا، بەڵام هەڵسەنگاندنێكی ورد نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی ڤیزاکردنی حاجیان دەستپێدەکات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆتاییهاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا،…
Total
0
Share