ئازادبوونی زیندانییەکانی سوریا ئومێد لای کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی هەرێم دروستدەکات

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو زیندانی سیدنایا لە سوریا شکێنرا و سەدان زیندانیکراوی سوری و بیانی رزگاریانبوو، لە نێوانیاندا پێشمەرگەیەك كە 11 ساڵ بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە، ئەمەش ئومێدی لای ئەو خێزانە كوردانە دروستكردووە كە ساڵانێكە رۆڵەكانیان بێسەروشوێنن.

عیسا عەبدوڵا خدر زێباری، پێشمەرگە و دانیشتووی ناحیەی دینارتەی قەزای ئاكرێ لە پارێزگای دهۆك لە ساڵی 2014 لە سنووری پارێزگای موسڵ لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا كەوتە دەست گروپە چەكدارییەكان و بەرەو سوریا برا و، لەوێ كەوتە دەست سوپای سوریا و لەوكاتەوە زیندانی كراوە، تا هەفتەی رابردوو لە زیندانی سیدنایا ئازادکرا.

عیسا تەنها هاوڵاتیی هەرێم نییە کە گوماندەکرێت لە سوریا بێسەروشوێن کرابێت، بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوای رووخانی رژێمەکەی ئەسەد و شکاندنی زیندانی سیدنایا و ئازادبوونی زیندانییەکان چەندین هاوڵاتیی هەرێم پەیوەندییان پێوەکردووین و داوای بەدواداچوونیان لێکردووین کە گومان دەکەن کەسوکارە بێسەروشوێنبووەکانیان لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە تا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆمان لەسەر ئەو کەسە بێسەروشوێنبووانە دەستنەکەوتووە کە بیسەلمێنێت لە زیندانەکانی سوریادا بن، راستە لیستی ناوی زیندانیانی سیدنایا بڵاوکرایەوە، بەڵام هێشتا زیندانی دیکە لەو وڵاتە ماون، بشکێنرێن.

جەختیشیکردەوە، ئێمە لە رێگای نوێنەرانمان و پەیوەندییەکانمان بەردەوام لەسەر هێڵین و لە بەدواداچوونی بەردەوامداین، هەر زانیارییەکمان لەسەر هەر زیندانیکراوێکی هەرێم دەستبکەوێت بە دڵنیاییەوە کەسوکاری ئاگاداردەکەینەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئێمە لە چەند ساڵی رابردوودا هەر هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان بە هەر هۆکارێک بووبێت لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا دەستگیرکرابێت رزگارمانکردوون و گەڕاندومانەتەوە، تەنانەت هەندێک لەوانە لەژێر دەستی گروپە چەکدارەکان رزگارمان کردوون.

ئاشکراشیکرد، لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لەرێگای ئەوانەوە هیچ کەسێک سۆراغی کەسوکاری لە سوریا نەکردووە، گەر شتێکی لەو شێوەیەش هەبێت لە رێگای نوێنەرەکانیانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

بابەتی پێشتر

دۆلار و لیرەی سوری روو لە دابەزینن

بابەتی دواتر

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پیرەمەگرون ئاگر كەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە سنووری پیرەمەگرون كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share