یەکێتیی ئەوروپا: جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، بڕیاردان لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سوریا لە ئێستادا بابەتێکی پێشوەختەیە و دەبێت دواتر بڕیاری لەبارەیەوە بدرێت.

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە کە بڕیارە سبەی دووشەممە لە برۆکسل بەڕێوەبچێت، کە سوریا بەشێکە لە کارنامەکەی، پرسی زیادکردنی پاڵپشتی دارایی پێشکەشی دیمەشق تاوتوێناکات.

کالاس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، یەکێک لەو بابەتانەی کە خراوەتەڕوو ئەوەیە کە ئایا دەتوانین لە داهاتوودا بیر لە هەموارکردنەوەی سزاکان بکەینەوە، بەڵام ئەم بابەتە لە ئێستادا لە بەرنامەی کاردا نییە، بەڵام رەنگە دواتر ببێت بە بابەتی گفتوگۆ هەنگاوی ئەرێنی دەبینین.

زۆربەی حکومەتەکانی یەکێتیی ئەوروپا پێشوازییان لە رووخانی رژێمی پێشوو کرد، بەڵام لە بابەتەکە دەکۆڵنەوە کە دەتوانن لەگەڵ ئۆپزیۆن و هێزەکانی ناوی کار بکەن یاخود نا.

دەیانەوێت بزانن، ئەو گروپە چەکدارانە دەتوانن رێبازەکانیان بگۆڕن بۆ پڕۆسەی سیاسی و بە چ جۆرێک ئەو کارە دەکەن بەرلەوە بڕیار لەبارەیانەوە بدەن.

بابەتی پێشتر

رێباز حەملان: بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەتی دارایی مووچە بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

د. یوسف محەمەد: پێویستە حكومەتی هەرێم كێشە بۆ تەوتینی مووچە دروستنەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share