بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لیستی مووچەی خانەنشینان خەرجییەكان بۆ ساڵی 2024 باسكراوە و چارەسەری كێشە هونەرییەكان و بەردەوامبوونی مووچە بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەتی دارایی جێبەجێدەكرێن.
رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بەسەرپەرشتیی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێشوازیمان كرد لە وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەكەدا تەواوی وردەكاری میزان مراجەعە و لیستی مووچە و خانەنشینان و خەرجییەكان بۆ ساڵی 2024 باسكران.
وتیشی، “چارەسەری كێشە هونەرییەكان و بەردەوامبوونی مووچە بە هەماهەنگیی هەردوو وەزارەتی دارایی جێبەجێدەكرێن و كۆبوونەوەیەكی ئەرێنی و لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبوو”.