وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندیی درا بە گواستنەوەی پارەی تەرخانكراو بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان كە بڕەكەی 430 ملیار دینارە بەپشتبەستن لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13 لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە تێیدا هاتووە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە،”بەپێی رێنمایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی پارەی تەرخانكراو بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان كە بڕەكەی 430 ملیار دینارە بە گوێرەی حوكمی ماددەكانی 5/یەكەم، 77/یەكەم، لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13ی ساڵەكانی 2023، 2024 و 2025 و لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق.