سەرۆكی گروپە چەكدارەكان دەربارەی كورد چی دەڵێت؟

سەرۆكی گروپە چەكدارەكانی سوریا رایدەگەیەنێت، كورد بەشێكە لە نیشتمان و هاوبەشە لە سوریای داهاتوودا.

ئەحمەد شەرع ناسراو بە “ئەبو محەمەد جۆلانی”ی سەرۆكی دەستەی رزگاریی شام لە پەیامێكدا دەربارەی دۆخی كورد رایگەیاند، كورد بەشێكە لە نیشتمان، رووبەڕووی ستەم بوونەوە وەك چۆن ئێمەش رووبەڕووی بووینەوە، بە رووخانی رژێم ئەو ستەمە كۆتایی دێت كە بەسەریاندا هات.

وتیشی، لە سوریای ئایندەدە هەمووان پێكەوە بەپێی یاسا مافەكانمان بەدەستدەهێنین.

رۆژی پێنجشەممە ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە كە بڕیاریداوە ئاڵای نوێی سوریا لەسەر سەرجەم دامەزراوەكانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا هەڵبكات، پاش رووخانی رژێمی ئەسەد.

لە راگەیەندراوێكدا ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی خستەڕوو “ئاڵای سەربەخۆیی بە سێ رەنگەكەی: سەوز و سپی و رەش لەگەڵ سێ ئەستێرە سوورەكەدا، سبمولی قۆناغی نوێیە”.

بابەتی پێشتر

وەفدی هەرێم گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

لە دارستانی دانکیخ دوو کۆچبەری کورد کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی…
Total
0
Share