لە پارێزگایەكی دیكە نووسراو بۆ تەوتینی مووچە ئاراستەی بەغداد كرا

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، بۆ تەوتینی مووچەی مامۆستایان لە شارەكە نووسراوی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، لەگەڵ دەستبەكاربوونیان نووسراویان بۆ تەوتینكردنی مووچە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و ئەویش نووسراوەكەی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووە.

وتیشی، “لەئێستاشدا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بتوانین مووچەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، میلاكی پەروەردەی كەركوك و دانیشتووی كەركوك تەوتین بكرێت و لە بانكەكانی شارەكەدا بێت”.

لە 4ی تشرینی دووەمی رابردووش بە واژووی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی نووسراوێك ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كرا و تیایدا هاتووە، داواتان لێدەكەین رێنوێنی بدەنە بانكە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی پرۆسەی بەبانكیكردن “توطین”ی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە (224) لە 29ی شوباتی 2024.

بەپێی دەقی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بكرێت و، مووچەخۆران هاوشێوەی هاوتا عێراقییەكانیان راستەوخۆ لەلایەن بانكە فیدراڵییەكانەوە مووچەیان پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: منداڵانی خانەكان جگە لە دامەزراندن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

وەزیری كار رایدەگەیەنێت، منداڵانی خانەكانی بێسەرپەرشتان لەدوای تەمەنی 18 ساڵی جگە لە دامەزراندن، یەكەی نیشتەجێبوونیشیان پێدەدرێت. کوێستان محەمەد،…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ وەڵامێکی باش و کردەیی هەرێمی نەداوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان لەلایەن شاندەکەیەوە کە ڕەوانەی بەغدادیکردووە نیازپاکی نیشانداوە، بەڵام تا ئێستا…
Total
0
Share