نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 ئاشكراكرا

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، گەر بەغداد مووچەی مانگی 11 رەوانە بكات لەگەڵ مووچەی مانگی 10 پێكەوە دابەشی دەكەن.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزیری دارایی رایگەیاندووە، گەر پارەی دیكە لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێم بكرێت، مووچەی دوو مانگ پێكەوە دابەشیدەكەن.

دەنگی ئەمریكا لە زاری سەرچاوەكەوە روونیكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئاوات شێخ جەناب باسیلەوەکرد عێراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە، بڕیاریشیداوە بە ناردنی 430 ملیار دیناری دیكە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، گەر 761 ملیاری مانگی 11 بنێرێت، ئەوا مووچەی مانگەکانی 10 و 11 پێکەوە دابەشدەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە مانگانە پێویستی بە سەرووی 990 ملیار دینارە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق 761 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی 10 رەوانە کردووە، بەڵام هەرێم بە بیانووی کورتهێنان تائێستا مووچەی مانگی 10ی دابەشنەکردووە.

بابەتی پێشتر

خۆكوژێك بەر لە چوونە چێشتخانەیەك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا

بابەتی دواتر

كەشناسی: بایەكی بەهێز و سارد چەند ناچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share