سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی هەرێم ملیار و ملیۆن لێك جیا ناكاتەوە و راستكردنەوەی هەڵەی ملیار و ملیۆنەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم 11 رۆژی پێچووە.
دەشڵێت، “لە 28ی مانگی رابردوو بە نووسراو داوای 430 ملیار دینار دەكات و بە خشتەی هاوپێچی وردەكاریی داوای 430 ملیۆن دینار دەكات كە بەداخەوە راستكردنەوەی ئەم هەڵەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم 11 رۆژی ویستووە”.
باسی لەوەش كردووە، “حەقوایە كەسێك ئەو نووسراوانەی دارایی بنووسێت لە حسابات و ژمارە شارەزابێت، ناكرێت ملیۆن و ملیار جیا نەكەنەوە”.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەمە یەكەم هەڵە نییە، میزان موراجەعە مانگانەی هەرێم كە ناردوویەتی بۆ بەغداد هەڵەی زۆری تێدایە، جگە لەوە ناردنی نووسراوی داهاتی ناوخۆ بۆ دوو مانگ 950 ملیارە دواتر وتیان بەهەڵە ناردوومانە.