رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە لە سوریا دۆزرایەوە

ئەبیگەیل تایس ئیدا بێرن، رۆژنامەنووسی ئەمریکیی دوای 12 ساڵ بێسەروشوێن بوونی لە سوریا ئەمڕۆ توانرا بدۆزرێتەوە.

ئەبیگەیل تایس ئیدا بێرن، لە ساڵی 2012 بەمەبەستی کاری رۆژنامەوانی لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە سووریا و لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دیمەشق لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا.

ئەو رۆژنامەنووسە کە لە رابردوودا کاری بۆ چەندین رۆژنامەی بەناوبانگی وڵاتەکەی کردووە، مانگێک دوای رفاندنەکەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بە چاوی بەستراوەوە بینرا و ئەوە بۆ خێزانەکەی پشتراستبووەوە کە لە ژیاندا ماوە بەڵام جارێکی دیکە نەتوانرا ببینرێتەوە.

لەدوای رووخانی رژێمەکەی ئەسەد، لەگەڵ ئازادبوونی سەدان زیندانیکراو لە وڵاتەکەدا سۆراخکردنی رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە لەلایەن خێزان و میدیا و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیەوە دەستیپێکرد.
لای خۆیەوە ئێف بی ئای بڕی یەک ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ هەر کەسێک زانیاریی لەبارەی ئازادبوونی ئەو رۆژنامەنووسەوە ئاشکرابکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە تێیدا ئەو رۆژنامەنووسە دەردەکەوێت، کەسێکیش کە بە زمانی عەرەبی قسەدەکات، باس لەوەدەکات لە ناوچەی زیابییە لە دیمەشق و داوا دەکات کەسوکاری و وڵاتەکەی پەیوەندی بکەن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی.

بابەتی پێشتر

لێدوانی دارایی لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ

بابەتی دواتر

هونەر جەمال: كەناڵی ئاڤـا نابەرپرسیارانە و چەواشەكارانە هەواڵ بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share