فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، ئێمە لە رێگای ئەمریكاوە پەیوەندیی لەگەڵ هێزەكانی تەحریری شام دەبەستین بۆ پێكهێنانی دەسەڵات لە دیمەشق.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئێمە لە رێگای ئەمریكاوە پەیوەندیی لەگەڵ هێزەكانی تەحریری شام دەبەستین و ئامادەین بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق.
وتیشی، ” پێویستە هەموو ناوچە و پێكهاتەكان لە سوریا لە رێگای دیالۆگەوە نوێنەرایەتیی بكرێن و ئێمە پەیوەندییمان لەگەڵ رژێمی ئەسەد نەبووە”.