لە پشدەر بە تۆمەتی دزینی 12 ملیۆن دینار سێ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی 12 ملیۆن و 500 هەزار دینار لە سنووری پشدەر راگەیاند.

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بە وتەی خۆی لە ماڵەکەیدا بڕی 12 ملیۆن و هەزار دیناری 500 لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار دەستبەجێ دەستگیرکراو دوای لێکۆڵینەوەش دانی ناوە بە تاوەنەکەیدا، هاوکات لەسەر هەمان سکاڵا دوو کەسی دیکەش دەستگیرکران.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

مارکێتێک لە سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغداد ئاڵای نوێی هەڵکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share