مارکێتێک لە سلێمانی داخرا

بەهۆی فرۆشتنی ڤەیپ بە منداڵان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتێکیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مارکێتی بابه گوڵی له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرا داخست و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

ئاشکراشیکرد، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێرمنداڵ بفرۆشن، هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان، نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کتێبی 100 ساڵ تەنهایی گاربریاڵ گارسیا مارکیز کرایە درامای تەلەفزیۆنی

بابەتی دواتر

لە پشدەر بە تۆمەتی دزینی 12 ملیۆن دینار سێ کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share