وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پاڵپشتیی عێراق و ئوردن دەکەین دژی هەر هەڕەشەیەک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەیان پاڵپشتیی عێراق و ئوردن دەکات لە دژی هەر مەترسیی و هەڕەشەیەک لە سوریاوە هەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکاریی ئوردن و عێراق لە دژی هەر هێرشێک دەکەن لە سوریاوە هەبێت و رێگە بە گرووپە چەکدارەکان نادەن زیندووبنەوە و دۆخی ئێستا بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیـ.ـرۆر.

باسی لەوەشکردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندییمان لەگەڵ گروپەکانی سوریا هەبووە، هەندێک جاریش لە رێگەی نێوەندگیرەوە مامەڵەمان کردووە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە، هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتمان نییە بەرامبەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە هاوبەشێکی گرنگیی ئێمەن لەناو سوریا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی سەرکەوتنە گەورەکەی عێراقە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق خورما هەناردەی چین دەکات

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنی خورمای عێراقی بۆ چین هەنگاوێكی ئابوریی گرنگە و دوو سوودی سەرەکیی…
Total
0
Share