کەیسەکانی گەندەڵی لە هەرێم ئاشکراکران

لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی هەرێم ئامار و کەیسەکانی گەندەڵی خستەڕوو.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆی فۆڕمەکانی گەڕاوە بۆ دەستەی دەسپاکی لە ئەمساڵدا حەوت هەزار و 668 فۆڕمی یەکەم و دوو هەزار و 13 فۆڕمی خولی و 646 فۆڕمی کۆتایی بوون.

وتیشی، فۆڕمی کۆتایی تایبەتە بە ئاشکراکردنی بەرپرسە پلە باڵاکان کە پێش ئەوەی خانەنشین ببن داوایان لێدەکرێت فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا 573 داوای سزایی و 221 داوای هەواڵدەری تۆمارکراون.

بەپێی وتەی سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی هەرێم، تاوەکو 1ی کانوونی یەکەمی 2024، 223 داوای سزایی لەلایەن دادوەرەکانی دەستەی دەسپاکییەوە رەوانەی دادگاکان کراون بۆ دادگاییکردن کە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، هەزار و 47 داوای دیکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان کە ئەوانیش لەماوەی ئەو 11 مانگەدا تۆمارکراون.

ئەوەشی ئاشکراکرد، سەرووی 100 پلە باڵا لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی هەولێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی هەرێم، ئەوەشی وت، تائێستا گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر پرۆسەی حکومڕانی و باشکردنی ژیانی هاوڵاتییان.

رۆژی 9ی کانوونی یەکەم بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە.

 

بابەتی پێشتر

چاودێریی دارایی عێراق: تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم 80%ی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

سبەینێ کرایە پشووی رەسمی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share