ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی نەهێشتنی گەندەڵییە

رۆژی 9ی کانوونی یەکەم  بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ دەزانێت بۆ داهاتووی نزیکەی چارەکێکی دانیشتووانی جیهان کە نزیکەی یەک ملیار و900 ملیۆن گەنج لە کچ و کوڕ لە جیهاندا دەژین.

هەڵمەتی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ساڵی 2024-2025 تیشک دەخاتە سەر ئەو رۆڵە گرنگەی کە گەنجانی پارێزەرانی دەستپاکی وەک داکۆکیکار دەیگێڕن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی گەندەڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بونیاتنانی جیهانێکی دادپەروەر تەنها بە کارکردنی پێکەوەیی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بەدەستدێت.

بابەتی پێشتر

وەرزی یاسادانان لە عێراق کۆتایی هات

بابەتی دواتر

یەک ملیۆن دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک ئەم رۆژنامەنووسە لە سوریا بدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەکەی ئەمریکا فراوانتردەبێت

ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، تا دێت فراوانتردەبێت و قەبارەی زیان و مەترسییەکەی زیاتردەبێت. بەپێی نوێترین…
Total
0
Share