دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر سووتانی کەنیسەی نۆتردام و کارکردنی بەردەوام تیایدا، نۆژەنکردنەوەکەی کۆتایی هات و بەڕووی ئامادەبوواندا کرایەوە، لە مەراسیمی کردنەوەکەشدا چەند کەسایەتییەکی جیهانی ئامادەبوون.
ساڵی 2019 کەنیسەکە بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە گڕیگرت و زۆربەی بەشەکانی زیانییان بەرکەوت، دوای ئەوەی حکومەتی فەرەنسا هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی راگەیاند، دوێنێ لە مەراسیمێکی تایبەتدا کرایەوە.
بەشێک لەو کەسایەتییانەی ئامادەی مەراسیمەکە بوون بریتیبوون لە، ”دۆناڵد ترامپ، شازادە ویلیام و ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی” و چەند کەسایەتییەکی دیكە.
کەنیسەی نۆتردام کاتێدراڵ، تەمەنی 861 ساڵە، بە یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارە ئایینی و مێژووییەکانی شاری پاریس و وڵاتی فەڕەنسا دادەنرێت، ساڵانە هەزاران گەشتیار بەمەبەستی بینینی دیمەنە سەرنجراکێش و شێوازی تەلارسازییەکەی سەردانی دەکەن و وێنەی یادگاری لەلاوە دەچرکێنن.
بابەتی پەیوەندیدار
بایدن خۆی كاندید دەكاتەوە
جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا خۆی كاندید دەكاتەوە. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، هەفتەی…
21/04/2023
لە ئەفغانستان تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران روویدا
بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناو پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران لە ئەفغانستان روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە نۆ…
06/12/2022
ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانە
بەمەبەستی بنەبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی ئەم حاڵەتە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان 25 ی تشرینی دووەمی…
25/11/2024
دوو زیندانیکراو بە فڵچەی ددان چاڵێك هەڵدەکەنن و هەڵدێن
دوو زیندانیکراو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانیان لەرێگەی هەڵکەندنی چاڵێك بە فڵچەی ددان توانیان خۆیان دەربازبکەن. ئارلی نیمۆی…
24/03/2023