ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: دەست بە رێکارەکانی دادگاییکردنی هەزار و 378 ئەندامی د.ا.عـ.ـش دەکرێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستپێکردنی پڕۆسەی دادگاییکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ  هەزار و 387 ئەندامی پێشووی داعش رادەگەیەنێت، کە لە سوریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، لەژێر چاودێری و فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پڕۆسەی دادگاییکردنی هەزار و 378 ئەندامی د.ا.عـ.ـش دەستپێدەکات، کە لە ماوەکانی پێشوو لە زیندانەکانی سوریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دادوەرانەی پڕۆسەی دادگاییکردنەکە بەڕێوەدەبەن پسپۆڕی بواری رووبەڕووبوونەوەی تـ.ـیرۆرن، دادگاییکردنەکە لە چوارچێوەی یاسا و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بە هاوئاهەنگ لەگەڵ رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باقر جه‌بر زوبه‌یدی: یه‌كێتی گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ڕابردووی

باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌ سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی. ئەو…
Total
0
Share