گەشتە ئاسمانییەکانی بەیروت و بەغداد راگیران

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەیروت و بەغدادی بەشێوەیەکی کاتی راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان، هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەیروتی پایتەختی لوبنان و بەغدادی پایتەختی عێراقی راگرت.

دەشڵێت، “بڕیارەکە بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئێستای سوریاوە دەرکراوە کە رێڕەوی سەرەکیی گەشتەکانە لە عێراقەوە بۆ لوبنان”.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشقی پایتەختی سوریا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان راگیران.

 

 

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق چۆڵکرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی کاتی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران: سێشەممە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئامادەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share