بەریتانیا: چاوەڕوانین هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خواستی خۆپیشاندەران بەدیبهێنێت

ستیفن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەڵێت، “بەریتانیا خوازیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت و بە جۆرێك بێت كە خواستی خۆپیشاندەران بەدیبهێنێت.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات، ستیفن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی موسڵی كرد و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا، ڕایگەیاند، “باش دەزانم موسڵ لە دۆخێكی سەختدایە بەتایبەت لەڕوویی ئابورییەوە.”

وتیشی، “بەریتانیا لە ساڵی 2014ـەوە زیاتر لە 300 ملیۆن پاوەندی لە نەینەوا خەرجكردووە بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە و سەقامگیربوونی.”

ئاشكراشیكرد كە لە داهاتوودا كۆمپانیاكانی بەریتانیا لەناو شاری موسڵدا بەشداردەبن لە پرۆسەی وەبەرهێناندا.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق كرد و وتی، “حكومەتی بەریتانیا خوازیار و چاوەڕوانە هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بەڕێوەبچێت كە خواستی خۆپیشاندەران بەدیبهێنێت و لە خووی هەڵبژاردنەكەش گرنگتر، ئەوەیە پاك و بێگەرد بێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوو کاتژمێر دەخایەنێت

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا کاتی کۆبوونەوەکانیی بۆ دوو کاتژمێر کەمبکاتەوە. میدیای عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share