هەسەدە رەتیدەکاتەوە هێزەکانی ئەنجومەنی دێرەزور شاری دێرەزوریان چۆڵکردبێت.
هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەندێک لە میدیاکان دەنگۆی چۆڵکردنی دێرەزور لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی دێرەزورەوە بڵاوبوونەتەوە، ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە.
ئاشکراشیکرد، هێزەکانی ئەنجومەنی دێرەزور بەردەوامن لە راپەڕاندنی کارەکانیان لە پاراستنی شارەکە و هاوڵاتییانی.