هەسەدە دەیان خێزانی چەكدارانی داعش دەنێرێتەوە بۆ ئەنبار

دەیان خێزانی چەكدارانی داعش كە نیشتەجێی كامپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستانن، ڕادەستی عێراق دەكرێنەوە.

لە ڕۆژانی داهاتوودا، یەكەم كاروانی خێزانی چەكدارانی داعش دەگەنە پارێزگای ئەنبار، ئەحمەد محەلاوی قائیمقامی قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار ئەمەی ئاشكراكرد و وتیشی، “ئەو خێزانانەی چەكدارانی داعش، لە هۆل-ـەوە ڕەوانەی ئەنبار دەكرێن.

بەپێی وتەی محەلاوی، یەكەم كاروان پێكدێت لە 102 خێزانی چەكدارانی داعش، لە كامپی هۆل-ـەوە ڕەوانەی موسڵ كراون و لە پێنج ڕۆژی داهاتوودا دەگەنە هەردوو قەزای قائیم و ڕومانە لە ئەنبار.

قائیمقامی قەزای قائیم ڕاشیگەیاند، هەموو ئەو خێزانانە سەرەتا لەڕووی ئەمنییەوە وردبینییان بۆدەكرێت و دواتر لە ناوچەكانی هەردوو قەزاكەدا نیشتەجێدەكرێن.

كامپی هۆل دەكەوێتە شارۆچكەی هۆل لە حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە”وە بەڕێوەدەبرێت و نزیكەی 70 هەزار كەس تیایدا نیشتەجێكراون، كە بەشێكی زۆریان خێزان و كەسوكاری چەكدارانی داعشن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) هاڤێرتز لە دوواین ساتدا چێڵسی بەرەو بردنەوە برد

بابەتی دواتر

ئەمریكا: هەوڵی بەهێزكردنی توانای بەرگریی مووشەكیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share