گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانكی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق بڕی 761 ملیار دیناری ناردووە هەرێم هیچ پابەندییەكی نییە و نازونووز بەسەر حكومەتی عێراقدا دەكات و ئەگەر مووچە تەوتین بكرایە ئەو پارەیەی نێردراوە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران.
وتیشی، “ساڵی رابردوو سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و ئەمساڵیش چارەنووسی سێ مووچەی كۆتایی ساڵ نادیارە و هەرێم داهاتی نانەوتی لەبەردەستدایە و ئامادەنییە كورتهێنان پڕبكاتەوە و پێشتر راگەیەندرابوو داهاتی ناوخۆ 320 ملیار دینارە”.
باسی لەوەش كردووە، “پێشتر بە داهاتی نانەوتی كورتهێنانی مووچە پڕكراوەتەوە و لە ئێستادا هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد نەكردووە”.