لە هەرێم 622 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 622 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لەكۆی حەوت هەزار و 794 پشكنینی كۆرۆنا 622 توشبووی دیكە تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا 524 توشبوو چاكبوونەتەوە، حەوت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی توشبووانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە، 181 هەزار و 135 كەس، لەو ڕێژەیەش 169 هەزار و 590 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 422 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share