ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سێ یاسا گرنگەکە دەدات

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە ئەو سێ یاسایە بدات کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە جێی ناکۆکی فراکسیۆنەکان.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر یاسای بواری کەسێتی دەدرێت، لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانی، لە بڕگەی سێیەمیشدا دەنگ بە هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.

بڕیارە لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەدرێت و دواتریش دەنگ لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرت دەدرێت.

لە دوو بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای بودجە و هەمواری یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ: شەڕی سوریا شەڕی ئێمە نییە

بابەتی دواتر

ئەپڵ تایبەتمەندییە نوێیەكانی ئایفۆن ‌‎17‌‏ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share